Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مرۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات


په‌یام

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات ‌و پشكی كوردیش له‌و كابینه‌یه‌ بۆ چوار وه‌زیر زیاد ده‌كریًَ.

به‌پێی واده‌ی ده‌ستوری رۆژی دوی مانگی داهاتو دوا واده‌یه‌ بۆ عه‌بدولمه‌هدی تا كابینه‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت به‌پشتیوانیی مه‌رجه‌عیه‌ت و موقته‌دا سه‌در چه‌ند جارێك رایگه‌یاندوه‌ كه‌ دژی پشك پشكێنه‌یه‌و دور له‌بنه‌مای تائیفیی و حیزبیی كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌ناكۆكیی و ململانێی توندی نێو لایه‌نه‌ شیعه‌و سونه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌ وه‌زارییه‌ سیادییه‌كان ده‌كه‌ن ، به‌تایبه‌تیش وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و نه‌وت.

به‌پێی زانیارییه‌كان پۆستی كورد له‌ حكومه‌تی نوێدا له‌ سێ وه‌زاره‌ته‌وه‌ بۆ چوار وه‌زاره‌ت زیادكراون ‌و تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی ‌و گه‌شتوگوزار ‌و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان ‌و كۆچ ‌و كۆچبه‌ران وه‌ك پشكی كورد دیاریكراون به‌هۆی كێشه‌كانی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆككۆمار تا ئێستا دیار نییه‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان چۆن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان ڕێكده‌كه‌ون.

جێێ ئاماژه‌یه‌ دوێنێ حه‌یده‌ر حه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌ ته‌واوبوی عێراق له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند: وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی ڕاسپرادووه‌ بۆ ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات


503 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2018

بابەتی زیاتر