Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: ئه‌مریكا ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ كوشتنی خاشقچی


په‌یام

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئێران سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا پشتگیری سعووده‌ی كردووه‌ بۆ كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی.

ئاژانسی فه‌رمی ئێران IRNA رایگه‌یاند له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، روحانی كوشتنی جه‌مال خاشقچی به‌ تاوانێكی‌ دڕندانه‌ و بێهاوتا له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ و رایگه‌یاندووه‌: "پێموانییه‌ هیچ وڵاتێك بتوانێت تاوانێكی له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام بدات بێ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پشتگیری بكرێت."

روحانی داوای له‌ حكوومه‌تی توركیا كرد كه‌ هه‌موو ره‌هه‌ند و ئاراسته‌كانی ئه‌و كوشتاره‌ بخاته‌روو و، وتوویه‌تی: "كه‌س بیری بۆ ئه‌وه‌ نه‌ده‌چوو له‌ جیهانی ئه‌مڕۆدا و له‌ سه‌ده‌ی نوێدا كوشتارێكی له‌مجۆره‌ ئه‌نجام بدرێت و سیسته‌مێك پیلانێكی به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ دڕندانه‌ دابڕێژێت".

سه‌ركۆماری ئێران سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ راكێشا كه‌ رووداوی كوشتنی خاشقچی بووەته‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌مریكا، ئه‌ورووپا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له‌ بواری مافی مرۆڤدا و به‌وه‌ی پێویسته‌ زیاد له‌ ئیدانه‌كردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كوشتاره‌ ئه‌و هێزه‌‌ ئیدانه‌ بكرێت كه‌ جورئه‌تی داوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌. 

985 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2018

بابەتی زیاتر