Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاسه‌وانێكی سه‌دام به‌ مردوویی ده‌دۆزرێته‌وه‌


په‌یام 

پاسه‌وانێكی سه‌رۆكی پێشوتری عێراق سه‌دام حسێن به‌ مردوویی له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ ئورفا دۆزرایه‌وه‌.

عه‌دنان جه‌ری شمایلی ته‌مه‌ن ٦٨ ساڵ كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ پاسه‌وانی سه‌رۆكی پێشووی عێراق سه‌دام حسێن له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ گه‌ڕه‌كی وه‌یسه‌ل قه‌ره‌نی ناوچه‌ی خه‌لیلییه‌ی شاری ئورفا دۆزرایه‌وه‌ كه‌ نه‌یده‌توانی جموجۆڵ بكات.

دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری بۆ شوێنی رووداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت پاسه‌وانه‌كه‌ی سه‌دام حسێن مردووه‌. 

هاوكات به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری مردنه‌كه‌ی، ته‌رمی شمایلی ره‌وانه‌ی دامه‌زراوه‌ی دادی پزیشكی كرا. 

ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌كانی زانیاری ئاژانسه‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ شمایلی و خێزانه‌كه‌ی دوای له‌ سێداره‌دانی سه‌دام حسێن له‌ توركیا گیرساونه‌ته‌وه‌. 

2565 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2018

بابەتی زیاتر