Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. بۆمب ئاراسته‌ی ماڵی ئۆباما و كلینتۆن كراوه‌


په‌یام 

ماڵپه‌ڕی بی بی سی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌ ته‌نی نامۆ كه‌ گومانده‌كرێت بۆمبی تێدابێت ئاراسته‌ی ماڵی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا ئۆباما كراوه‌ و له‌ سندوقی مه‌یڵی ماڵی هیلاری كلینتۆندا بۆمبێك دۆزراوه‌ته‌وه‌.

هاوكات باڵه‌خانه‌ی تایم وارنه‌ر له‌ ئێستادا چۆڵكراوه‌ به‌وه‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن له‌و باڵه‌خانه‌یه‌دایه‌ و به‌هه‌مانشێوه‌ پاكێجێكی گومانلێكراو بۆ ئه‌و بینایه‌ له‌ رێگه‌ی مه‌یڵه‌وه‌ نێردراوه‌. 

لای خۆشییه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ له‌ تویتێكدا رایگه‌یاندووه‌: ئیدانه‌ی هه‌وڵی هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا و هیلاری كلینتۆن و كه‌ناڵی سی ئێن ئێن ده‌كه‌ین و ئه‌و كاره‌ ترسنۆكانه‌ له‌ وڵاتی ئیمه‌دا جێگایان نابێته‌وه‌. 

له‌ تویته‌كه‌دا سوپاسی لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانی كردووه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ی خێرایان بۆ رووداوه‌كه‌ و رایشی گه‌یاندووه‌ ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌. 

هاوكات وته‌بێژی كۆشكی سپی سارا سانده‌رس، له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا وتی، "هه‌وڵی په‌لاماره‌كان له‌دژی سه‌رۆك ئۆباما، كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتر هیلاری كلینتۆن و كه‌سایه‌تییه‌كانی دیكه‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌نجامدراوه‌."

1682 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2018

بابەتی زیاتر