Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

11 رۆژه‌ خوێندكارانی به‌شێكی زانكۆی سلێمانی مانیان گرتووه‌


په‌یام 

بۆ ڕۆژی‌ 11 هه‌م له‌سه‌ر یه‌ك خوێندكارانی‌ كۆلێژی‌ ددانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ گردبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد و به‌ ڕێپێوان له‌ به‌رده‌م كۆلێژه‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی‌ پیره‌مێردی‌ ددان به‌ڕێكه‌وتن.

ئه‌وان ده‌ڵێن: ماوه‌ی‌ 11 ڕۆژه‌ ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام تائێستا هیچ به‌ڵێنێكی‌ كردارییان پێ‌ نه‌دراوه‌، ئه‌و قوتابییانه‌ داوای‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌رچووانی‌ به‌شه‌كه‌یان‌و داخستنی‌ به‌شه‌كانی‌ پزیشكیی ددان له‌ زانكۆ ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ن.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ قوتابیانی‌ كۆلێژی‌ په‌رستاریی زانكۆی‌ سلێمانییش ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژه‌ ده‌ستیان به‌ گردبوونه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌وانیش داوای‌ دامه‌زراندن ده‌كه‌ن.

459 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2018

بابەتی زیاتر