Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا زانیاری نهێنی له‌سه‌ر كوشتنی خاشقچی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌


په‌یام 

ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا زانیاری نهێنی زیاتر له‌ دۆسیه‌ی‌ كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسه‌ سعودیه‌كه‌، بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كۆنسوڵخانه‌ی سعودیه‌ رێگه‌ به‌ پشكنینی بیرێك ناده‌ن له‌ ناو كۆنسوڵخانه‌كه‌یان.

ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌: تۆماری‌ نێو 137 كامێرای‌ 63 شوێنی جیاوازی شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵ لێكۆڵینه‌وه‌یان لێ كراوه‌‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌ركه‌وتووه‌ ئۆتۆمبێلێكی هه‌ڵگری تابلۆی دیپلۆماسیی سعوودیی سه‌ر به‌ كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌، به‌ر له‌ تاوانه‌كه‌ چووه‌ته‌ دارستانی به‌لگراد و به‌ دارستانه‌كه‌دا گه‌ڕاوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌وه‌ زانراوه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كونسوڵخانه‌ی‌ سعودیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ڕێگه‌یان به‌ تیمه‌كانی پشكنینی توركیا نه‌داوه‌ له‌نێو باخچه‌ی‌ كونسوڵخانه‌كه‌‌و بیری ئاوی نێو باخچه‌كه‌ پشكنین بۆ ته‌رمی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووس بكه‌ن.

لای‌ خۆیه‌وه‌ به‌ریتانیا بڕیاریدا ڤیزای‌ گومانلێكراوانی دۆسیه‌ی‌ كوشتنی ڕۆژنامه‌نووسه‌ سعودیه‌كه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، له‌و میانه‌یه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌ به‌ر تا ڕێگه‌ له‌ هاتنی هه‌موو گومانلێكراوانی (رووداوی كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی) بۆ به‌ریتانیا بگرێت.

مه‌ی وتیشی: ئه‌گه‌ر تا ئێستا ڤیزا درابێت به‌و كه‌سانه‌، ئه‌وا ئه‌مڕۆ ڤیزاكانیان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌.

2471 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2018

بابەتی زیاتر