Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كۆنگرەی دەیەمی پارتە سیاسیەکانی کیشوەری ئاسیا به‌شداره‌


په‌یام 

کۆنگرەی دەیەمی پارتە سیاسیەکانی کیشوەری ئاسیا کە لە مۆسکۆ پایتەختی روسیا ئەبەسترێ به‌ به‌شداری په‌نجا پارتی سیاسی جیاواز له‌ وڵاتانی جیاوازی جیهانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌شداره‌ و وتاری حزبه‌كه‌ی ده‌خوێنێته‌وه‌.

كۆنگره‌كه‌ له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و بریاره‌ تاوه‌كو 27ـی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام بێت. 

له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌ محه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی: ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٤-١٠-٢٠١٨ ھاوڕێ له‌گه‌ڵ دارا محه‌مه‌د ئه‌مین بەشداربوین لە ئاھەنگی دەستپێکی کۆنگرەی دەیەمی پارتە سیاسیەکانی کیشوەری ئاسیا. 

هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌  ووتاری کۆمەڵی ئیسلامیش له‌و كۆنگره‌یه‌دا دەخوێنرێتەوە. 

كۆنگره‌كه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌ ساڵی 2000 ئه‌نجامداوه‌ و ئامانجی كۆكردنه‌وه‌ی پارته‌ سیاسییه‌ جیاوازه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیایه‌ تاوه‌كو بیروباوه‌ڕ و ئایدۆلۆجییه‌ جیاوازه‌كان كۆبكاته‌وه‌ و پێكیان بگه‌یه‌نێت. 

 

1035 جار خوێندراوەتەوە
24/10/2018

بابەتی زیاتر