Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. ده‌ست به‌سه‌ر دوو زه‌رفدا گیرا كه‌ ره‌وانه‌ی نوسینگه‌ی ئۆباماو كلینتون كرابوون



په‌یام

چه‌ند زه‌رفێكی گومانلێكراو له‌ ڕێگه‌ی‌ گه‌یاندنیان به‌ نووسینگه‌ی‌ سه‌رۆكی پێشووی‌ ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵای دیكه‌، ئاشكرا بوون.


ده‌زگای‌ خزمه‌تگوزاری‌ نهێنی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: دوو زه‌رفی گومانلێكراو كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ نووسینگه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌ باراك ئۆباما سه‌رۆك‌و هیلاری‌ كلینتۆن وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا كرابوون به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌ شوێنی مه‌به‌ست ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
ده‌زگای‌ ناوبراو ڕایگه‌یاند ئه‌و دوو زه‌رفه‌ له‌میانی تێپه‌ڕبوونیان به‌ ئامێری پشكنیندا ئاشكرا بوون.

لای‌ خۆیه‌وه‌ (ساره‌ ساندرز) وته‌بێژی كۆشكی سپی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی كرد‌و به‌ ترسنۆكانه‌ ناوی برد‌و ڕایگه‌یاند: هه‌ر كه‌سێك لێی به‌رپرس بێت به‌پێی یاسا به‌توندترین شێوه‌ سزا ده‌درێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، پۆلیسی ئه‌مریكا به‌پاساوی دۆزینه‌وه‌ی زه‌رفێكی گوماناویی، هه‌ر ئه‌مڕۆ نووسینگه‌كانی تۆڕی (سی. ئێن ئێن)ی له‌ یه‌كێك له‌ باڵه‌خانه‌كانی نیویۆرك، چۆڵ كرد.
پۆلیس ڕایگه‌یاند: چۆڵكردنی نووسینگه‌كانی (سی. ئێن. ئێن) وه‌ك ڕێوشوێنێكی خۆپارێزی گیراوه‌ته‌ به‌ر.


124 جار خوێندراوەتەوە
25/10/2018

بابەتی زیاتر