Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا ساڵی داهاتوو سیستمی به‌رگری S-400 داده‌مه‌زرێنێت


په‌یام

وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی دامه‌زراندنی سیستمی به‌رگریی S-400 كه‌ توركیا له‌ رووسیای كڕیوه‌ و راده‌ستكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ئه‌مریكی جۆری F-35 ه‌وه‌، رایگه‌یاند بابه‌تێكی به‌رگرییه‌ و توركیا و گه‌لی تورك هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیی ئاسمانیی زۆریان له‌سه‌ره‌.


وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند، له‌باره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی سیستمه‌كه‌ی تیادا داده‌مه‌زرێنرێت كاره‌كان به‌رده‌وامن و فه‌رمانده‌یی هێزی ئاسمانی به‌چڕی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شوێنه‌كان ده‌كات.

وه‌زیری به‌رگریی جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ سیستمه‌كه‌ به‌ته‌واوی به‌ جیا و سه‌ربه‌خۆ به‌ سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی ناتۆ به‌كارده‌هێنرێت و وتی: "نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ به‌ بێجێ ده‌زانین. لێره‌دا رێگه‌ به‌ به‌زاندنی سنووری سیستمه‌ ئه‌مریكییه‌كان و ناتۆ ناده‌ین. ئه‌مه‌ بابه‌تی بژارده‌ نییه‌ و ناچارییه‌".

124 جار خوێندراوەتەوە
25/10/2018

بابەتی زیاتر