Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌ستبه‌كاربوو


په‌یام 

دوای ئه‌وه‌ی چوارشه‌ممه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ سوێندی یاسایی خوارد، له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربوو.

نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی ناوبراو وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكه‌دا كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست په‌یام كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ڤك عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، ڕێوره‌سمی ده‌وروته‌سلیمی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان به‌ڕێوه‌بردووه‌، به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دوای رێوره‌سمه‌كه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ ده‌ستبه‌كاربووه‌.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ كۆی 22 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، 14یان متمانه‌یان پێ به‌خشرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق و وه‌زیره‌ متمانه‌ پێدراوه‌كانی سوێندی یاساییان خوارد.

دوای سوێندخواردنه‌كه‌ش، بڕیاردرا شه‌شی تشرینی دووه‌م دانیشتنی داهاتوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی دیكه‌ ساز بكرێت.

له‌ دووی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركۆماری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی شیعه‌ی‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ڕاسپارد.

149 جار خوێندراوەتەوە
25/10/2018

بابەتی زیاتر