Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی: ئه‌وه‌نده‌ی له‌ توانادابێت قه‌ره‌بووى زيانلێكه‌وتوانی بازاڕی له‌نگه‌ ده‌كرێته‌وه‌‌


په‌یام 

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر سوتانی بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌: دڵنيابن ئه‌وه‌ى له‌توانادابێت قه‌ره‌بووى زيانلێكه‌وتوان ده‌كرێته‌وه‌‌. 

له‌ تویتێكیدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تی ه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌:  "سووتانى بازاڕى له‌نگه‌ له‌ هه‌ولێر زۆر نيگه‌رانى كردم. هاوسۆزى زيانلێكه‌وتوانم".

هاوكات وتوشیه‌تی: "ليژنه‌يه‌كى تايبه‌تی به‌دواداچوون بۆ زيانه‌كان و گرتنه‌به‌رى رێكارى پێويست بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ى ده‌كات‌ و دڵنيابن ئه‌وه‌ى له‌ توانادا بێت قه‌ره‌بووى زيانلێكه‌وتوان ده‌كرێته‌وه."

ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه‌ بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و زیاتر لە 1200 دووکان سووتان و زیانێكی زۆری ماددی لێكه‌وته‌وه‌. 

185 جار خوێندراوەتەوە
25/10/2018

بابەتی زیاتر