Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پوتین هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاتانی‌ هاوپه‌یمانی‌ ئه‌مریكا ده‌كات


په‌یام 

سه‌رۆكی‌ ڕوسیا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ هێرشكردنه‌سه‌ر وڵاتانی‌ هاوپه‌یمانی‌ ئه‌مریكا ده‌كات له‌ئه‌گه‌ری‌ كشانه‌وه‌ی‌ واشنتۆن له‌ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ چه‌كه‌ مامناوه‌نده‌كان.

ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی‌ ڕوسیا هۆشداریدا له‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ به‌هێزكردنی‌ پێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ ئه‌وروپاو ڕایگه‌یاند" جێگیركردنی‌ سیستمی‌ موشه‌كیی‌ مامناوه‌ندی‌ ئه‌مریكا له‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپاو كشانه‌وه‌ی‌ واشنتۆن له‌ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ مێژوویی چه‌كی‌ ئه‌تۆمی‌" ناچارمان ده‌كات هێرش بكه‌ینه‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌.

پۆتین تۆمه‌ته‌كانی‌ تره‌مپیشی‌ له‌باره‌ی‌ پێشێلكردنی‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌وه‌ ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند" ئه‌مریكا ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی‌ پێشێلكردووه‌، هاوكات ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ واشنتۆنی‌ به‌هه‌وڵێكی‌ مه‌ترسیدار ناوبردو هیوایخواست له‌گه‌ڵ تره‌مپ به‌گفتووگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

لێدوانه‌كانی‌ پۆتین له‌كاتێكدایه‌ كه‌كۆتایی هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا باسی‌ له‌ئه‌گه‌ری‌ كشانه‌وه‌ له‌ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ نێوانیان كرد له‌گه‌ڵ ڕوسیا، به‌هۆی‌ پێشیلكردنی‌ ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ له‌لایه‌ن مۆسكۆوه‌.

ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ چه‌كه‌ مامناوه‌نده‌كان ساڵی‌ 1987 و له‌كاتی‌ جه‌نگی‌ ساردی‌ نێوان ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكاو ڕوسیا واژۆ كراوه‌، پێشتریش ڕوسیا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كشانه‌وه‌ له‌ڕێكه‌تننامه‌كه‌ی‌ كردووه‌.

1026 جار خوێندراوەتەوە
25/10/2018

بابەتی زیاتر