Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌مه‌ن.. زیاتر له‌ 5 ملیۆن و 600 هه‌زار هاوڵاتی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتیدان


په‌یام 

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان ڕایگه‌یاند، به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل و خۆراك، پێنج ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س له‌ یه‌مه‌ن رووبه‌ڕووی مه‌ترسی برسیه‌تی بوونه‌ته‌وه‌.

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ دابه‌زینی خێرای به‌های ڕیالی یه‌مه‌نی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك، پێنج ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌س له‌ یه‌مه‌ن رووبه‌ڕووی مه‌ترسی برسیه‌تی بوونه‌ته‌وه‌، به‌ تایبه‌تیش ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ دووگیانن.

سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ له‌ئێستادا ئافره‌تان له‌ یه‌مه‌ن رووبه‌ڕووی مه‌ترسی برسیه‌تی بوونه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك یه‌ك ملیۆن و 100 هه‌زار  ئافره‌تی دووگیان به‌ده‌ست به‌دخۆراكییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، مارك لۆكۆك بریكاری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، هۆشداری ئه‌وه‌ی دابوو، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌خێرایی هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی یه‌مه‌ن نه‌خاته‌گه‌ڕ، ئه‌وا دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ رووبه‌ڕووی برسیه‌تییه‌كی گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌.

131 جار خوێندراوەتەوە
25/10/2018

بابەتی زیاتر