Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ماڵپەڕی دەیلی میڵ: هەولێر پێنجەم ئارامترین شاری جیهانە


پەیام 

ماڵپەڕی دەیلی میڵ ی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا ٥٠ لە ئارامترین شارەکانی جیهانی دیاریکردووە و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش لە ریزبەندی پێنجەم دێت. 

ماڵپەڕەکە کە تایبەتە بە خواردن و ژەمەکان و هەڵبژاردنی شوێنە گەشتیارییەکان لە بارەی هەولێرەوە نوسیویەتی بەهۆی روماڵی شێوێندراوی میدیایی وایکردووە زۆرکەس سەرسام بن کە شارێکی عێراق لە نێوان ئارامترین شارەکانی جیهاندا بێت، بەڵام شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانە لە عێراق لە ٥ هەمین ئارامترین شارەکانی جیهانە. 

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دەیلی میڵ  ئەبو زەبی پایتەختی ئیمارات لە پلەی یەکەم دێت بۆ ئارامترین و سەلامەترین شاری جیهان، لە دوای ئەوەش هەریەکە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر و شاری ئۆساکای ژاپۆنیش لە پلەکانی دووەم تا سێیەمی ریزبەندییەکەیان گرتووە. 

راپۆرتەکە سەبارەت بە هەولێر ئەوەیشی نوسیوە کە ئەو شارە یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی جیهان و پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی جیاوازی تێدا دەژیت و دەتوانیت لەکاتی چوونتدا بۆ ئەو شارە، سەردانی بازاڕ و پارک و مزگەوت و مۆزەخانەکانی بکەیت. 

بۆبینینی راپۆرتەکە کلیک بکە

614 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2018

بابەتی زیاتر