Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کوڕەکەی خاشقچی سعوودیەی بەرەو ئەمریکا بەجێهێشت


پەیام 

سەڵاح بن جەمال کوڕی رۆژنامەنووسی کوژراوی سعوودی، جەمال خاشقچی سعوودیەی جێھێشت و بەرەو ئەمریکا دەچێت. 

ئەندامێکی خانەوادەی خاشقچی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای ئەمریکی رایگەیاند: سەڵاح بن جەمال کە خاوەن دوو رەگەزنامەی سعوودی و ئەمریکییە، لە دوای ئەوەی چەند مانگێک پێش ئێستا رێگەی پێ نەدرا ناوبراو سعوودیە جێبھێڵێت، ئەمڕۆ لە شاری ریازی پایتەخت بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت. 

هاوکات بەڕێوەبەری بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، سارا لیە وایتسۆن لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: سەڵاح بن جەمال و خانەوادەکەی شاری ریازیان جێھێشتووە. 

بەپێی زانیارییەکانیشکوڕەکەی خاشقچی سەڵاح بن جەمال دەچێتە لای ئەو ئەندامانەی دیکە خێزان کە لە ویلایەتی ڤێرجینیا ژیان بەسەر دەبەن و لەوێ دەگیرسێتەوە. 

جەماڵ خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی 2ی ئەم مانگە لە كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستانبوڵ بێسەروشوێن بوو و بەرپرسانی سعودیە هەفتەی رابردوو كوشتنی ئەو رۆژنامەنوسەیان راگەیاند.

236 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2018

بابەتی زیاتر