Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عێراق: به‌رپرسانی‌ هه‌رێم پێیان وتوم هه‌رێم پێویستی‌ به‌ به‌نزین نیه‌


په‌یام 

غالب محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، داوای‌ له‌جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق كردووه‌ نه‌وتی سپی و به‌نزین بۆ هه‌ریمی كوردستان به‌گشتی و پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌ت بنێرێت، چونكه‌ دۆخی‌ ئابوری خه‌ڵكی هه‌رێم زۆر خراپه‌.

غالب محه‌مه‌د ده‌ڵێت لعێبی پێی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ڕێژه‌یه‌ك نه‌وتی‌ بۆ هه‌رێم ناردوه‌، ده‌شڵێت داوای‌ لێكردووم سه‌ردانی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت بكه‌م تا ئه‌و ڕێژه‌ به‌داتا ڕوونبكاته‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ ناردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ناردنی‌ به‌نزین لعێبی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم پێیانڕاگه‌یاندوه‌: كه‌ پاڵاوگه‌ی‌ خۆیان هه‌یه‌و ده‌توانن پێداویستییه‌كانی به‌نزین پڕبكه‌نه‌وه‌ ته‌نانه‌ت ده‌توانن به‌نزین هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ش بكه‌ن.

به‌پێی‌ وته‌كانی‌ غالب محه‌مه‌د به‌رپرسانی پارتی‌ و یه‌كێتی‌ ده‌یانه‌وێت نرخی‌ نه‌وت و به‌نزین به‌گرانی بمێنێته‌وه‌ تاكۆمپانیاكانی خۆیان سودمه‌ندبن له‌به‌رامبه‌ردا به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوڵاتیان به‌لایانه‌وه‌ هیچ گرنگیه‌كی‌ نیه‌.

764 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2018

بابەتی زیاتر