Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق ڕه‌تیكرده‌وه‌ مامۆستا ئایینییه‌كه‌ی هه‌ولێر خۆی كوشتبێت


په‌یام 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا قه‌یس نوری، وته‌بێژی دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق هه‌واڵی به‌شێك له‌ ڕاگه‌یاندن‌و ده‌زگا فه‌ڕمییه‌كانی له‌باره‌ی‌ خۆكوشتنی مامۆستا عه‌بدولله‌ ئه‌حمه‌د پێشنوێژی و وتاربێژی مزگه‌وتی شێخ مسته‌فای‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر، ڕه‌تكرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ وته‌بێژی دیوانی وه‌قفی سوننی عێراقدا هاتووه‌: "به‌پێی ئه‌نجامی فه‌ڕمی پزیشكی دادوه‌ری‌و توێكاری‌، ڕووداوه‌كه‌ بێ مه‌به‌ست‌ و له‌ كاتی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كه‌دا بووه‌ كه‌ پاسه‌وانیی مزگه‌وته‌كه‌یدا پێ كراوه‌".

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌قفی سوونیی هۆشداریی له‌ لێدان‌ و بێڕێزییكردن به‌ كه‌سایه‌تی مامۆستایان‌ و زانایانی ئایینی ده‌دات.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌شێك له‌ ڕاگه‌یاندن‌و ده‌زگا فه‌ڕمییه‌كانی هه‌رێم‌ و عێراق وایان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د پێشنوێژی مزگه‌وتی شێخ مسته‌فا خۆی كوشتووه‌، به‌ڵام دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

1938 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2018

بابەتی زیاتر