Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

محەمەد حەکیم وتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆنگرەی دەیەمی پارتە سیاسیەکانی ئاسیای خوێندەوە


پەیام 

کۆنگرەی دەیەمی پارتەسیاسییەکانی ئاسیا لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت کە تایبەتە بە رۆڵی حزبەکان لە سەقامگیری و دژایەتی توندڕەوی لە ناوچەکەدا. 

هاوکات کۆنگرەکە لە ٢٤ی ئەم مانگە دەستی پێکرد و تاوەکو بەیانی بەردەوامدەبێت و محەمەد حەکیم کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی بە یاوەری داراحەمە ئەمین بەشداری کۆنگرەکەن و هەر ئەمڕۆ محەمەد حەکیم وتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆنگرەکە خوێندەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی: 

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ریزان كۆمیته‌ی گشتی كۆنگره‌ی پارته‌ سیاسیه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا
به‌ریزان- پارتی روسیای یه‌كگرتوو و حكومه‌تی روسیای اتحادی
ئاماده‌بوانی نوینه‌رانی پارته‌ سیاسیه‌كان
السلام علیكم ورحمه‌تلله‌
سه‌ره‌تا سوپاسی هه‌لسوراوان و ئاماده‌كه‌رانی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ و حكومه‌ت و پارتی فه‌رمانره‌وای روسیای اتحادی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر پیشوازی گه‌رم و میوانداریتان.

 سلاو ریزی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانتان پێ راده‌گه‌یه‌نین.

پیمان خۆشه‌ ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه‌ كه‌پارته‌كه‌مان به‌شداره‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و و نوینه‌رمان له‌په‌رله‌مانی عیراق و كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكانی هه‌ریم هه‌یه‌.

ئیمه‌ وه‌كو پارتیكی ئیسلامی رۆڵیكی كاریگه‌رمان بینیوه‌ له‌دژایه‌تی و بنه‌بركردنی بیری توندو په‌رگیری له‌رێی بوارو ئامرازه‌كانی كاری حزبیمانه‌وه‌" ئه‌وه‌ش به‌به‌یانكردن و تیگه‌یاندنی گه‌نجان له‌وه‌سه‌تیه‌تی ئیسلام و دوور له‌توندى وپەڕگیری و رۆلمان هه‌بووه‌ و  هه‌یه‌ له‌جیگیركردنی سه‌قامگیری له‌عیراق و كوردستان و شاراوه‌نیه‌ كه‌گه‌لی كورد به‌تایبه‌ت براپیشمه‌رگه‌كانمان كه‌چ رۆلیكیان هه‌بووه‌ له‌شه‌ری دژی داعش و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندابه‌هاوكاری سوپای عیراق و کۆمەلگەی نێودەولەتی.

ئیمه‌ پیداگری له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نیوان پارته‌ سیاسیه‌كانی ئاسیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌هه‌موو بواره‌كانداو داواده‌كه‌ین كه‌پشگیری عیراقیكی ده‌ستوری و فیدرالی سه‌قامگیربن " كه‌تیدا مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی گه‌لی كورد مسۆگه‌ربن.

پیمان وایه‌ كه‌دژایه‌تی گه‌نده‌لی و سته‌م و به‌رپاكردنی دادگه‌ری و ریگه‌دان به‌ئازادی  كاری سیاسی له‌ناوپه‌رله‌ماندا زامنی زیاتری ریگریكردنه‌ له‌دروستبوونی ریكخراوی توندو په‌رگیر" بۆیه‌داواده‌كه‌ین لێتان هه‌ریه‌كه‌و به‌پێی به‌رپرسیاریه‌تی دژی نه‌خشه‌وكاری هه‌ندێ ده‌زگای موخابه‌راتی نێودەولەتی بن   كه‌له‌پشت په‌رده‌وه‌ به‌دوای دروستبوونی ناسه‌قامگیرین له‌ناوچه‌كه‌دا"و ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌دروستكردنی ریكخراوی توندره‌و تیرۆرست به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌ " ئه‌ویش بۆ ناشرینكردنی و ئیسلام و موسڵمان بۆگه‌شتن به‌هه‌ندیك مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و نانه‌وه‌ی كیشه‌و دووبه‌ره‌كی له‌ناوگه‌لانی ناوچه‌كه‌دا.

له‌كۆتاییدا ئومێدی سه‌ركه‌وتن بۆكۆنگره‌كه‌ ده‌خوازین ،،كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی نیوان پارته‌ سیاسیه‌كانی ئاسیا بۆگه‌شتن به‌ئامانجه‌كانی كۆنگره‌ خواستی ئیمه‌یه‌شەو به‌زه‌روری ده‌زانین. 

ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان 
٢٦-١٠-٢٠١٨
مۆسکۆ -روسیا
 

192 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2018

بابەتی زیاتر