Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ردوو وڵاتی سعوودیه‌ و ڕوسیا له‌سه‌ر جێگیركردنی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا ڕێككه‌وتون


پەیام 


خالید فالح وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ له‌ لێدوانێكدا به‌ كه‌ناڵی ئه‌خبارییه‌ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: نرخی نه‌وت، هێزی بازاڕ دیاری ده‌كات، له‌وانه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، ئابووری جیهان تووشی قه‌یران و پاشه‌كشه‌ بكات، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی سه‌قامگیری نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا، ڕێككه‌وتوون.

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2017 دا، ڕێكخراوی ئۆپێك له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆ به‌ سه‌ركردایه‌تی ڕووسیا له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژێكدا رێككه‌وتبوون كه‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا كۆتایی پێ دێت.

له‌باره‌ی سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، خالید فالح ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ له‌ژێر ڕۆشنایی نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی قۆناغی دووه‌می سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، هیچ گره‌نتییه‌ك نییه‌ له‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا، به‌رزنه‌بێته‌وه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ شه‌شی مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوودا، ئه‌مریكا قۆناغی دووه‌می سزاكان تایبه‌ت به‌ پیشه‌سازی، نه‌وت و غاز به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌می سزا ئابوورییه‌كانی له‌ شه‌شی مانگی ئابی ڕابردوو به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو.

وه‌زیری وزه‌ی سعودیه‌ وتیشی: ئه‌گه‌ر هاتوو سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژێكدا له‌ بازاڕه‌كاندا كه‌مبووه‌وه‌، ئه‌وان ناتوانن ئه‌و بڕه‌ بۆ بازاڕه‌كان دابین بكه‌ن، چونكه‌ له‌و كاته‌دا ده‌بێت په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر یه‌ده‌گی نه‌وت.

رۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو، بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ وه‌زیری نه‌وتی ئێران، ڕایگه‌یاندبوو:  تا ئه‌و كاته‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵنه‌وه‌شێندرێنه‌وه‌ ناسه‌قامگیری بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ناتواندرێت هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران ڕابگیرێت.

228 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2018

بابەتی زیاتر