Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئوردون.. به‌هۆی باران‌ و لافاو نزیكه‌ی‌ 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا


په‌یام 

به‌هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و ته‌رزه‌ و بارانی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاوه‌وه‌ حكومه‌تی‌ ئوردونی له‌ عه‌مانی پایته‌خت باری‌ له‌ناكاوی ڕاگه‌یاند.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تائێستا نزیكه‌ی‌ 20 كه‌س له‌ ناوچه‌ی‌ (ئه‌وزاع)ی نزیك به‌ ده‌ریای‌ مردوو به‌هۆی شه‌پۆلی لافاوه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌رگری شارستانی ئوردون ڕایگه‌یاند: پاسێكی قوتابخانه‌ كه‌ بۆ گه‌شت چووبوونه‌ ناوچه‌ی‌ ده‌ریای‌ مردوو به‌ر شه‌پۆلی لافاو كه‌وتوون‌و خستوونیه‌تیه‌ دۆڵێكه‌وه‌.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن پاسه‌كه‌ 47 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه‌، له‌و ژماره‌یه‌ 18 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و 26ی دیكه‌یان ڕزگار كراون‌و ئه‌وانی دیكه‌ بێسه‌روشوێنن.

لای‌ خۆیه‌وه‌، وته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی‌ چاودێری كه‌شوهه‌وای ئوردونی ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ نێوه‌ڕاست‌و باكوور ئوردون بارانی به‌خوڕ ببارێت‌و كاریگه‌رییه‌كانی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماش له‌سه‌ر چه‌نده‌ها ناوچه‌ی وڵات هه‌بێت.

170 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2018

بابەتی زیاتر