Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌ سلێمانی به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه‌ كۆچی دواییكرد


په‌یام 

به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی نه‌شته‌رگه‌ری وجوانكاری له‌ شاری سلێمانی‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچی دوای كرد و بریاره‌ سبه‌ی له‌ مه‌راسیمێكی‌ جه‌ماوه‌ریدا ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌ فڕۆكه‌ خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه‌ به‌ره‌و دوامه‌نزڵگه‌ی به‌ڕێ بكرێت.

دكتۆر جه‌وهه‌ر ڕه‌مه‌زان كریم تاوه‌گۆزی كه‌ خاوه‌نی دامه‌زراندنی پڕۆژه‌ی هیواو نه‌خۆشخانه‌ی هیوای تایبه‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌ بوو به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌ كۆچی دوایی كردو له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی سبه‌ی سه‌عات شه‌شی پاش نیوه‌رۆ ته‌رمی به‌ڕێوبه‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی نه‌شته‌رگه‌ری وجوانكاری له‌ فڕۆكه‌ خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه‌ به‌ره‌و دوامه‌نزڵگه‌ی به‌ڕێ ده‌كرێت.

به‌كارهێنه‌رانی‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ فراوان باسیان له‌ كۆچی دوایی ئه‌و پزیشكه‌ كردوه‌ و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردوه‌ كه‌ به‌ كاره‌كانی‌ توانیوه‌تی‌ خزمه‌تێكی‌ به‌رچاو به‌ كۆمه‌ڵگه‌ بكات و زۆرێك به‌ هاوشێوه‌ی‌ دكتۆر جه‌مالی منداڵان ناوزه‌ندیان كردوه‌ كه‌ مانگی رابردوو له‌ شاری سلێمانی‌ كۆچی دوایی كردوه‌ و مردنه‌كه‌شی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ری فراوانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

1550 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2018

بابەتی زیاتر