Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بەڕووی گەشتەکاند داخرا


په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، تالوان سیوه‌یلی رايگه‌یاند: ''به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و خۆڵبارین له‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بەتایبەتی شاری هەولێر، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بەڕووی گه‌شته‌كاندا داخراوه‌''.

تالوان سیوه‌یلی وتیشی: ''تا ئێستا نازانین كه‌ی گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و هه‌ر كاتێك كه‌شوهه‌وا له‌بار بوو، ئه‌وا گه‌شته‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌''.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی رایگه‌یاند:" بە ھۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سوور و زیادبوونی خێرایی با کە بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە چەند شار و شارۆچکەیەکی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت لە شاری هەولێر لە ئێستا دا مەودای بینین کەم بووەتەوە."


 

235 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2018

بابەتی زیاتر