Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پشده‌ر.. به‌هۆی لافاوه‌وه‌ 17 خانوو له‌ گوندێك خاپور بوون


په‌یام

به‌هۆی لافاو گوندی قرناقان له‌ سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ر به‌ قه‌زای پشده‌ر زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه‌ وێڕای خاپور بوونی 17 خانووی گونده‌كه‌، حه‌وشه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌شيان داڕما. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه‌: به‌هۆی لافاو و بارانی به‌خوڕی ئه‌مڕۆوه‌ پردی ڕێگه‌ی نێوان گونده‌كانی ( بڕه‌دێ و پشت ئاشان و به‌تكوڕی و سینه‌مۆك) هه‌ره‌سی هێناوه‌ و ڕێگه‌ی هاتووچۆ ئه‌و گوندانه‌ په‌كی كه‌وتووه‌.

هاوكات ئه‌وه‌یشی وتووه‌: له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌فسه‌ری ئێشكگر له‌ به‌شی پۆلیسی قه‌زای پشده‌ر  گه‌یشتونه‌ته‌ گونده‌كانی ئه‌و سنوره‌ بۆ به‌هاناوه‌ چوونی هاوڵاتیان به‌جێهێنانی ئه‌ركی خۆیان.

هه‌ر له‌ گوندی (قرناقان) لافاو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پیكاب/نیسان)ی بردووه‌ و 17 خانووی گونده‌كه‌ داڕوخاون و سه‌رجه‌م ئه‌و خانوانه‌شی ماونه‌ته‌وه‌ ئاویان تێچووه‌، ئه‌مه‌ وێڕای زیان گه‌یاندن به‌ تۆڕی كاره‌با و شه‌به‌كاتی ئاوی خواردنه‌وه‌.

199 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2018

بابەتی زیاتر