Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌رێمی كوردستان.. لافاو و بارانی به‌خوڕ زیانی ماددی به‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك گه‌یاندووه‌


په‌یام 

به‌هۆی بارانی زۆر و دروستبوونی لافاو، ژماره‌یه‌ك له‌ گونده‌كانی باڵه‌كایه‌تی  وبرادۆست خزمه‌تگوزاریه‌كانی هاتووچۆ و كاره‌بایان پچراوه‌و، زیانێكی ماددی زۆریش به‌رهاولاَتیان كه‌وتوه‌. 
 
وه‌ك هاوڵاتیانیش ده‌ڵێن: بێ پلانی حكومه‌ت له‌ شێوازی دروستكردنی پرد و رێگاو بانه‌كان، وایكردووه‌ له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێكی سروشتی زه‌ره‌روزیانی زۆری ماددی لێبكه‌وێته‌وه‌.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌هۆی بارانی بەخور و لافاو له‌ ناحیەی وەرتێ سەر بەقەزای رواندوز  زەرەرو زیانی ماددی بەرهاوڵاتیان كەوت و ئاو چوەته‌ ناو چەند ماڵێكەوە

هه‌ر له‌ ناحیه‌ی وه‌رتێ بەهۆی دارمانی دیواری خانوویەك ئافرەتێك بەسەختی بریندار بوو رەوانەی نەخۆسخانە كرا. 

شایه‌نی باسیشه‌ بەهۆی باران بارین و لافاوی بەهێز ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران و هاوڵاتیانی كوێستانی مەكێ لە ناحیەی وەرتێ گیریان خواردەوە و ناتوانن بگەرێنەوە 

بەهۆی لافاوەوە پردی سمۆرێی دۆڵی باڵەیانی ناحیەی قەسری دارما و بەوهۆیەشەوە رێگای هاتووچۆی گوندەكانی دۆڵی باڵەیان لەگەڵ  ناحیەی قەسرێ پچرا. 

هاوكات لە گوندی ماونانی دۆڵی باڵەیان ئێوارەی ئەمرۆ لافاو زەرەرو زیانی بەر مزگەوت و دوكان و نەخۆشخانەكان گەیاندووە. 

جێی ئاماژه‌یشه‌ له‌ پشده‌ر 17 خانوو له‌ گوندێك خاپور بوون و ئۆتۆمبێلێكیش لافاو بردویه‌تی. 

111 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2018

بابەتی زیاتر