Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆغان: سعودیه‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ خاشقچی ڕزگاری‌ نابێت


په‌یام 

سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: سعودیه‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ خاشقچی ڕزگاری‌ نابێت ئه‌گه‌ر بكوژه‌كانی ئاشكرا نه‌كات.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ڕایگه‌یاند: سعودیه‌ له‌ دۆسیه‌ی‌ جه‌مال خاشقچی ڕزگاری‌ نابێت ئه‌گه‌ر بكه‌رانی‌ ڕاسته‌قینه‌ی‌ تاوانه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كات.

ئه‌ردۆغان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی پارته‌كه‌یدا وتی: توركیا زانیاریی‌و به‌ڵگه‌ی‌ زیاتری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووس لایه‌، به‌ڵام هیچ په‌له‌یه‌كمان نییه‌ بۆ ئاشكرا كردنی.

سه‌رۆكی توركیا داوای‌ له‌ به‌رپرسانی سعودیه‌ كرد دیاریی بكه‌ن ئایا له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ سعودیه‌ ده‌ستگیر كراون به‌رپرسی ڕاسته‌قینه‌ی‌ ڕووداوه‌كه‌ هه‌یه‌، یان نا.

وتیشی: مادام به‌رپرسانی سعودیه‌ دانیان به‌ كوشتنی خاشقچی له‌ نێو كونسوڵخانه‌كه‌یاندا ناوه‌، پێویسته‌ شوێنی ته‌رمه‌كه‌یشی ئاشكرا بكه‌ن‌و زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیه‌ توركیه‌ش بده‌ن كه‌ بۆ شوێنبزركردنی ته‌رمی خاشقچی هاوكاریی كردوون.

ئه‌مه‌و دوابه‌دوای‌ وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیا، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌‌و توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونییان ئه‌نجامدا و بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ داواكاری گشتی توركیا ‌و سعودیه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ خاشقچی كۆببنه‌وه‌. 

173 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2018

بابەتی زیاتر