Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌ وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێت


په‌یام

به‌ گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ به‌ فه‌رمانی دیوانی ژماره‌ 17 ده‌رچووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق خۆی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕاده‌په‌ڕێنێت، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك له‌ پۆسته‌كه‌دا ده‌ستبه‌كارده‌بێت.

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌، به‌ پشتبه‌ست به‌ ماده‌ی 78ی ده‌ستوری عێراق  و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كان، بڕیاردراوه‌ به‌ وه‌رگرتنی ئه‌ركه‌كانی وه‌زیری ناوخۆ له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه‌ به‌وه‌كاله‌ت ، تا ئه‌و كاته‌ی كه‌سێكی شیاو بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدی  له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاندبوو، هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ كۆتاییهێنان به‌ دیارده‌ی كاركردن به‌ وه‌كاله‌ت له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تدا.

160 جار خوێندراوەتەوە
26/10/2018

بابەتی زیاتر