Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەھۆی خراپی کەشوھەواوە راگیرا


په‌یام

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بریاریدا بە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکە بەھۆی خراپی کەشوھەواو خۆڵبارینەوە. 

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، تاھیر عەبدوڵڵا رایگەیاند: "بەھۆی خراپی کەشوھەواو خۆڵبارینەوە کە بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی مەودای رێگەپێدراوی بینین لە رێڕەوی فڕۆکەخانە، لە کاتژمێر ھەشتی ئەمشەوەوە ئاسمانی فڕۆکەخانە بە رووی گەشتەکاندا داخرا و لەگەڵ ئاساییبوونەوەی کەشوھەوا گەشتەکان دەستپێدەکاتەوە".

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی وتیشی: "بەھۆی داخستنی ئاسمانی فڕۆکەخانەوە چەند گەشتێکی ھێڵەکانی عێراقییە و قەتەری و ئیماراتی ھەڵوەشاونەتەوە یان دواخراون".
بەھەمان ھۆکار فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر ئەمشەو بەرووی گەشتەکاندا داخرا.

103 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2018

بابەتی زیاتر