Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"پێنجه‌م ئارامترین شاری‌ دونیا شارى دوسڵدۆرفی ئەڵمانیایە نه‌ك هه‌ولێر"


په‌یام

رۆژنامه‌نووس هونه‌ر تۆفیق له‌ باره‌ی‌ پرسی‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ هه‌والێر وه‌ك یه‌كێك له‌ ئارامترین شاره‌كانی‌ دنیا له‌ وتارێكیدا نوسیویه‌تی‌، کێ هەیە حەز نەکات وڵاتەکەی یان شارێک لە نیشتمانەکەی پێشەنگی جیهانی نەبێت ؟ خۆزگە کوردستان شوێنێک دەبوو هەمووان شانازیمان بە پێشەنگی یە فەرهەنگی ، زانستی ، تەکنەلۆژیەکانیەوە بکردایە .

واباسە پایتەختی هەرێمی کوردستان وەک پێنجەمین ئارامترین شاری دنیا دەست نیشان کراوە . جیاوازی  ئارامی ئەم شارەی هەرێم لە شارەکانی جیهان وەکو جیاوازی سەرچاوەی هەواڵەکە و لایەنی دەست نیشانکەری هەڵبژاردنەکەیە . 

هونه‌ر تۆفیق ده‌نوسێت، دەیلی مایل Daily Mail رۆژنامەیەکی گەورە و بەناوبانگی بەریتانیە کە وەرگێڕانە حەرفیەکەی دەکاتە پۆستەی ڕۆژانە و لە جیهاندا بەربڵاوە . تەمەنی نزیکەی ١٢٠ ساڵە، دەیلی مایڵ شتێکە و سایتی Daily Meal دەیلی مێڵ کە تایبەتە بە چێشتخانە و خواردن ، وەرگێڕانە حەرفیەکەی دەکاتە ژەم - خواردنی ڕۆژانە کە دوو ساڵێکە کراوەتەوە . 



ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ روونی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت " بایەخ بە کاروباری خواردنگە و خواردن دەدات ، شتێکی ترە . ئەوەی دەست نیشانکردنەکەی کردووە ئەو سایتی ژەمە خواردنە ئەمریکی یە نەک ڕۆژنامەی دەیلی مایلی بەریتانی .مێڵ و مایڵ زۆریان فەرقە ، وەکو جیاوازی پێنجەم شاری جیهان و پایتەختی هەرێمە لە ئارامیدا . چونکە پێنجەم شاری ئارامی جیهان بەپێ ی پێوەری ساڵانەیQuality of Living survey، شاری دوسڵدۆرفی ئەڵمانیایە لە دوای سیدنی ، کۆپنهاگن ، جنێف ، فرانکفۆرت ، دوسڵدۆرف لە ساڵی ٢٠١٨ دا پێنجەم ئارامترین شاری جیهانە . ئیتر نازانرێت پێوەری ژەمی ڕۆژانە ( دەیلی مێڵ ) چۆنە بۆ ئارامی ؟ بە چ خواردنێکدا ئارامی دەستنیشان کردووە بۆ پایتەخت تا بیکاتە پێنجەم ئارامترین شاری دنیا .".

له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا میدیاكانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ولێر وه‌ك پێنجه‌م ئارامترین شاری‌ دونیا ده‌ستنیشانكراوه‌، به‌ڵام وه‌ك روونكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ له‌لایه‌ن سایتێكی‌ تایبه‌ت به‌ خواردنی‌ رۆژانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و ناشزانرێت له‌سه‌ر چی‌ بنه‌مایه‌ك ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی‌ كردووه‌.


6789 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2018

بابەتی زیاتر