Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ بوودجەی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی سنووردار کرد


په‌یام

راگەیەنرا کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رێنمایی داوەتە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی (پنتاگۆن) کە بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی بەرگریی بۆ ٧٠٠ ملیار دۆلار جێگیر بکەن. 


جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پاتریک شاناھان گوتارێکی لە کۆنفرانسی "پەیامنێرانی سەربازیی و ئیدیدتۆرەکان" پێشکەشکرد و گوتی: "بە درێژای ساڵ (بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٠)، بۆ ئامادەکردنی بوودجەیەکی ٧٣٣ ملیار دۆلاری، بە شێوەیەکی زۆر جددی کارمان دەکرد. دواتر ھەفتەی رابردوو بە ئێمەیان گوت 'بوودجەیەکی ٧٠٠ ملیار دۆلاری ئامادە بکەن' ". 

شاناھان راشیگەیاند کە ئەو رێنمایەی لە کۆشکی سپییەوە پێیانگەیشتووە، تەنھا بۆ ساڵێک نییە بەڵکو بۆ ماوەی پێنج ساڵی داھاتووە، راشیگەیاند کە وەزارەتی بەرگریی لەسەر رێنمایی کۆشکی سپی بوودجەی دووەم ئامادە دەکات. 

ئیدارەی ترەمپ بڕی ٦٩٩ ملیاری دۆلاری وەک بوودجەی بەرگری بۆ ساڵی ٢٠١٨ دیارکردبوو، ھاوکات لە ساڵی ٢٠١٩ ئەم بڕە بەرزبووەوە بۆ ٧١٦ ملیار دۆلار. 



103 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2018

بابەتی زیاتر