Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تێریزا مای بانگهێشتی عادل عەبدولمەهدی دەکات بۆ سەردانیکردنی بەریتانیا


په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مای بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی هاوتا عێراقییەکەی، عادل عەبدولمەهدی کرد بۆ سەردانیکردنی بەریتانیا. 


بەپێی بەیاننامەیەکی حکوومەتی عێراق، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مای بەمەبەستی پیرۆزبایی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەهدی ئەنجامداوە.

بەپێی بەیاننامەکە، تێریزا مای پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی عێراق لە گشت بوارەکاندا راگەیاندووە.

لە بەیاننامەکەدا ئەوەخراوەتە روو کە سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مای بانگهێشتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی هاوتا عێراقییەکەی، عادل عەبدولمەهدی کردووە بۆ سەردانیکردنی بەریتانیا، هاوکات عەبدولمەهدیش بانگهێشتی مای کردووە بۆ بەغدا.

ئەم بانگهێشتەی بەریتانیا بە یەکەم بانگهێشتی فەرمی دادەنرێت کە ئاراستەی عەبدولمەهدی کرابێت لە دوای سوێندخواردنی لەبەردەم ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە رۆژی چوارشەممەی رابردوو.


147 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2018

بابەتی زیاتر