Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: 900 كه‌س به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون


په‌یام

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق ئاماره‌كانی‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ به‌هۆی‌ خۆڵبارینه‌كه‌ی‌ دوێنێوه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق ئاماره‌كانی‌ خۆڵبارینه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ ئاشكراكردو ڕایگه‌یاند، به‌وهۆیه‌وه‌ 900 حاڵه‌تی‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ تۆماركراوه‌، كه‌زۆربه‌یان له‌پارێزگای‌ ئه‌نبار بوون.

سه‌یف به‌در وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌" له‌و 900 حاڵه‌ته‌ 570 حاڵه‌ت له‌پارێزگای‌ ئه‌نبار تۆماركراون، وتیشی‌ تائێستا هیچ حاڵه‌تێكی‌ گیانله‌ده‌ستدان تۆمار نه‌كراوه‌.

به‌در ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌پێشبینی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاماره‌كانی‌ خۆڵبارینه‌كه‌ ده‌كه‌ن" ده‌شڵێت زۆربه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ ته‌نگه‌نه‌فه‌سی‌ كه‌سانی‌ به‌ ته‌مه‌ن و منداڵان و توشبووانی‌ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كانی‌ وه‌ك نه‌خۆشی‌ دڵ و ڕه‌بۆ بوون، ناوبراو داواشیكردووه‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌داو تا كۆتاییهاتنی‌ خۆڵبارینه‌كه‌" هاوڵاتیان كه‌متر له‌ماڵ بێنه‌ده‌ره‌و له‌ئه‌گه‌ری‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ش ده‌مامك یان پارچه‌ قوماشێكی‌ ته‌ڕ به‌كاربهێنن.

110 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2018

بابەتی زیاتر