Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌شناسی رێژه‌ی باران بارینی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه‌


په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم بڕی بارانبارینی ئه‌مساڵی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.


به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه‌و وێنه‌یه‌كی بۆ په‌یام نێردراوه‌ زۆرترین بڕی بارانی ئه‌مساڵ له‌ حاجی ئۆمه‌ران باریوه‌ و رێژه‌كه‌ی گه‌شتووه‌ته‌ 136 ملیم و كه‌مترین رێژه‌ی بارانیش له‌ ناحیه‌ی مه‌یدان بووه‌ كه‌ نۆو پۆینت هه‌شت ملیم بووه‌. 

به‌پێی پێشبینیه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سبه‌ی خۆڵبارین كۆتایی دێت و ئاسمانی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی‌ په‌ڵه‌ هه‌وری جیاجیا.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆی بارانی‌ به‌خور و دروستبوونی‌ لافاو دوێنێ‌ له‌ سنوری ناوچه‌ی پشده‌ر ده‌یان هاولاَتی‌ زیانیان به‌ركه‌وت و ریچگای نێوان چه‌ندین گوند پچراوه‌ و خانوی به‌شێك له‌ گوندنشینانی‌ سنوره‌كه‌ رووخاوه‌.

378 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2018

بابەتی زیاتر