Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی عێراق هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران ڕاده‌گرێت


په‌یام

حكومه‌تی عێراق هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ ئێران ڕاده‌گرێت.

 ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری دوو سه‌رچاوه‌ی نزیك له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بلاَویكرده‌وه‌، به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كه‌ بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تاكانی مانگی داهاتوودا بچنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌غدا بڕیاریداوه‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران رابگرێت.

ڕۆیته‌رز ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا، رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامداوه‌و، تێیدا هه‌ردوولا له‌سه‌ر دووباره‌ زیندووكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی هێڵی نه‌وتی هه‌رێم به‌ره‌و به‌نده‌ری جیهان رێككه‌وتوون و، بڕیاریشه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی نوێی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بخرێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: به‌گوێره‌ی دوایین رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئێران كه‌ له‌دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئه‌كتۆبه‌ری ساڵی 2017، واژۆكرا، رۆژانه‌ بڕی 30 هه‌زار به‌رمیل له‌ نه‌وتی كه‌ركووك له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ره‌كانه‌وه‌، ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت. 

81 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2018

بابەتی زیاتر