Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلییه‌وه‌؛ 184 فه‌ڵه‌ستینی شه‌هیدو برینداربوون


په‌یام

له‌ ئاكامی ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی به‌ڕووی خۆپیشانده‌رانی فه‌ڵه‌ستینی له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌ له‌ سنووری كه‌رتی غه‌ززه‌، چوار هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی شه‌هید بوون و 180 دیكه‌ش برینداربوون.


له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌شره‌ف قودره‌، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌دا، چوار هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی شه‌هید بوون دوای كردنه‌ ئامانجیان له‌ لایه‌ن سه‌ربازانی ئیسرائیلییه‌وه‌. 

ناوبراو راشیگه‌یاندووه‌، هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌ ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسرائیلی، 180 فه‌ڵه‌ستینی برینداربوون كه‌ 35یان منداڵن. 

له‌30ی ئاداری رابردووه‌وه‌ تائێستا، هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ خۆپیشاندان له‌ژێر ناوی رێپیوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌ به‌رده‌وامن، ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ داوا ده‌كه‌ن په‌نابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی بگه‌ڕێنه‌وه‌ شار و گونده‌كانیان و، ئه‌و گه‌مارۆییه‌ش كه‌ ئیسرائیل به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا سه‌پاندوویه‌تی، هه‌ڵبگیرێت.




150 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2018

بابەتی زیاتر