Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. ژنه‌ گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی جیهانی موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند


په‌یام

 

شینید ئۆكانر گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی جیهانی به‌ ره‌گه‌ز ئێرله‌ندی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌ هه‌وادارانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و وازی له‌ ئایینی كریستیانی كاسۆلیكی هێناوه‌ و ئایینی ئیسلامی هه‌ڵبژاردووه‌. 

ئۆكانر رایگه‌یاندووه‌ شانازی به‌ موسڵمانبوونم ده‌كه‌م. ئه‌مه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌یه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك پێویسته‌ پێی بگات له‌ ئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی دینه‌كان. هه‌موو ده‌قه‌ پیرۆزه‌كان ئێمه‌ بۆ ئیسلام ده‌بات، ئیسلام هه‌موو كتێبه‌ پیرۆزه‌كانی دیكه‌ به‌ دووباره‌ داده‌نێت. 

ئه‌و گۆڕانیبێژه‌ ته‌مه‌ن 51 ساڵه‌ رایشیگه‌یاند: ناوێكی دیكه‌ بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه‌ و له‌مه‌ودوا ناوی "شوهه‌دا داڤید" به‌كارده‌هێنێت.

به‌م پێیه‌ش ئۆكانر به‌ ناوی شوهه‌دا له‌ تویتێكی دیكه‌دا وێنه‌ی خۆی به‌ باڵا پۆشی بڵاوكرده‌وه‌ 

شوهه‌دا داڤیت ئایه‌تێكی سوره‌تی به‌قه‌ره‌ی له‌ قورئان پیرۆز بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێدا حه‌زره‌تی موسا ده‌فه‌رمێت په‌نا به‌خوا به‌رامبه‌ر بوونم به‌ یه‌كێك له‌و نه‌زانانه‌ 

هاوكات داڤیت ڤیدیۆیه‌كی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا به‌ شێوازی خۆی بانگ ده‌دات و شایه‌تومان ده‌هێنێت  و سوپاسی خوای گه‌وره‌ ده‌كات له‌سه‌ر نیعمه‌تی‌ ئیسلام.
 
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئێرله‌ندیه‌ به‌ گۆرانی (هیچ شتێك به‌تۆ به‌راورد ناكرێت) به‌ ناوبانگه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1990 وتویه‌تی نزیكه‌ی 100 ملیۆن بینه‌ری هه‌یه‌. 

شینید ئۆكانر له‌كاتی بانگدان به‌ ستایلی خۆی:

1655 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2018

بابەتی زیاتر