Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

%42 ى ئه‌و بۆیاخانه‌ی‌ له‌عێراقدا هه‌ن بۆ سه‌ر ژینگه‌و ته‌ندروستی‌ مه‌ترسیین

په‌یام

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق هۆشداریده‌دات له‌مه‌ترسی‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌مادده‌كانی‌ بۆیاخ بۆسه‌ر ژینگه‌و ته‌ندروستی‌ مرۆڤ.

وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ سه‌دا 42ـی‌ ئه‌و بۆیاخانه‌ی‌ له‌بازاڕه‌كانی‌ عێراقدا هه‌ن مه‌ترسییان بۆسه‌ر ته‌ندروستی‌ مرۆڤ هه‌یه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌و بۆیانه‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌مادده‌ی‌ ژه‌هراوی‌ مه‌ترسیداریان له‌خۆگرتووه‌.

لایخۆیه‌وه‌ لوئه‌ی‌ موختار به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌شه‌ كیمیاوییه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی‌ ژینگه‌ی‌ عێراق ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ دووپاتكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، سه‌دا 42 ـی‌ ئه‌و بۆیانه‌ی‌ له‌ڕه‌نگكردنی‌ خانوو ماڵه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ماده‌ی‌ ڕه‌ساسی‌ ژه‌هراویان تێدایه‌.

وتیشی‌ "هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌نیازن له‌ماوه‌یه‌كی‌ نزیكی‌ داهاتوودا دروستكردن و هاورده‌كردنی‌ چه‌ند جۆرێكی‌ ئه‌و بۆیه‌ زیانبه‌خشانه‌ قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن، كه‌ده‌بنه‌ هۆی‌ پیسكردنی‌ ژینگه‌و زیانگه‌یاندن به‌ته‌ندروستی‌ مرۆڤ".

لوئه‌ی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ و ژینگه‌یی بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان له‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌و جۆره‌ بۆیانه‌ی‌ ماده‌ی‌ ڕه‌ساسیان تێدایه‌، ئه‌نجامده‌ده‌ن.

101 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2018

بابەتی زیاتر