Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. لوتكه‌ی چوارقۆڵی له‌باره‌ی ڕه‌وشی سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

په‌یام

به‌ ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی ریشه‌یی بۆ قه‌یرانی‌ سووریا لووتكه‌ی چوارقۆڵی له‌ توركیا ده‌ستیپێكرد و بریاره‌ دوای ته‌واوبوونی‌ كاره‌كانی‌، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بڵاوبكه‌نه‌وه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ركۆماری توركیا، و سه‌رۆكی رووسیا، و سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، به‌شداری له‌ لووتكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
كارنامه‌ی سه‌ره‌كیی لووتكه‌ی چوارقۆڵی كه‌ له‌ توركیا سه‌باره‌ت به‌ سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له‌ ئیدلب و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی قه‌یرانی سووریا ده‌بێت. 

له‌ لووتكه‌كه‌دا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌، دۆخی ئیدلب له‌دوای رێككه‌وتنی سۆچی، قۆناغی چاره‌سه‌ری سیاسی كه‌ له‌ ئاستانا و جنێڤ به‌ڕێوه‌ده‌چن، له‌ كارنامه‌ سه‌ره‌كییه‌كان ده‌بن. 

ئامانج له‌ لووتكه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ر چوار وڵات هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی ریشه‌یی بۆ سووریا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆتایی لووتكه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بڵاوبكرێته‌وه‌.

90 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2018

بابەتی زیاتر