Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ڵمانیا.. 3 هه‌زارو 500 سكاڵا له‌ پیاوانی‌ ئایینی‌ كه‌نیسه‌ی‌ كاسۆلیكی‌ كراوه‌

په‌یام

گۆڤاری‌ دێرشبیگڵی‌ ئه‌ڵمانی بڵاویكردۆته‌وه‌ زیاتر له‌ سێ‌ هه‌زارو 600 سكاڵا ئاراسته‌ی‌ داواكاری‌ گشتی‌ كراوه‌، كه‌به‌ڵـگه‌ی‌ سه‌لمێنه‌ریان تێدایه‌ سه‌باره‌ت به‌تێوه‌گلانی‌ پیاوانی‌ ئایینی‌ له‌ده‌ستدرێژی سێكسی‌ بۆسه‌ر منداڵانی‌ خوار 18 ساڵ.


هاوكات چه‌ند ڕاپۆرتێكی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ ئاشكرایانكردووه‌ ژماره‌یه‌ك یاساناسی‌ ئه‌ڵمانی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سێ‌ هه‌زارو 600 سكاڵا دژی‌ چه‌ندین حاڵه‌تی‌ ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌ كردووه‌، كه‌ له‌ناو كه‌نیسه‌ی‌ كاسۆلیكی‌ ئه‌ڵمانیا ڕوویانداوه‌.

به‌پێی‌ تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ زانكۆی‌ باساوی‌ ئه‌ڵمانیاش ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ له‌نێوان ساڵانی‌ 1946 بۆ 2014 زۆرترین حاڵه‌تی‌ ده‌ستدرێژی‌ و گێچه‌ڵی‌ سێكسی‌ بۆسه‌ر منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ تۆماركراوه‌، كه‌ڕێژه‌كه‌ی‌ سێ‌ هه‌زراو 677 حاڵه‌ته‌و له‌لایه‌ن هه‌زراو 670 پیاوی‌ ئایینی‌ كاسۆلیكییه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

پێشتریش پاپا فرانشیسكۆ پاپای‌ ڤاتیكان ڕایگه‌یاندبوو هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری‌ ده‌كات به‌هۆی‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌ستدرێژیه‌ سێكسیه‌كان، به‌تایبه‌ت بۆسه‌ر منداڵانی‌ خوار ته‌مه‌ن 18ساڵ.

243 جار خوێندراوەتەوە
27/10/2018

بابەتی زیاتر