Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. كۆگایه‌كی‌ سووته‌مه‌نی‌ ئاگریگرت‌و 45 ته‌نكی‌ به‌نزین سوتا

په‌یام

وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، ئاگری کۆگا سووتەمەنییەکەی ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی كه‌ دوێنێ‌ به‌هۆی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ به‌نزینه‌وه‌ روویداوه‌ تێیدا  45 ته‌نكی‌ به‌نزین سوتا.

رێکان جەمال، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی راگەیاند، ئاگرەکەی کۆگای سووتەمەنییەکەی تانجەرۆ دوای‌ دوو كاتژمێر توانراوه‌ كۆنترۆڵبكرێت‌و خۆشبه‌ختانه‌ ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە تەنها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت كه‌ کارمەندێکی کۆگاكە کەمێک دەستی سووتاوە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: کۆگاکە هی کەرتی تایبەتەو هۆکاری ئاگرکەتنەوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ گواستنەوەی بەنزین لە تەنکییەکەوە بۆ تەنکییەکی دیکە لە رێگەی تۆرباینی کارەباییەوە و لەو کاتەدا کێشەیەک دروستبووە و بووەتە هۆی گڕگرتنی کۆگاکە و ٤٥ تەنکی بەنزین سووتاوە.

ئێوارەی دوێنێ‌ ئاگر لە کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کەوتەوە و دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی توانیان کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.

190 جار خوێندراوەتەوە
28/10/2018

بابەتی زیاتر