Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه‌، له‌ویلایه‌تی په‌نسلڤانیای ئه‌مریكا 8 كه‌س كوژران

په‌یام

میدیاكانی ئه‌مریكا بڵایانكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌ ویلایه‌تی په‌نسلڤانیای ئه‌مریكا له‌ نزیك په‌رستگایه‌كی جوله‌كه‌كان ته‌قه‌ی له‌ خه‌ڵك كرد، له‌ئه‌نجامدا 8 كه‌س كوژران و، چه‌ندین كه‌سیش برینداربوون، كه‌ سێ كه‌سیان پۆلیسن. 

به‌ پێی زانیارییه‌كانیش هێرشبه‌ره‌كه‌ ته‌مه‌نی 46 ساڵه‌ و پێشتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی چه‌ندین ڕووداو ده‌ستگیركراوه‌.

هاوكات كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مریكی له‌زاری چه‌ند شایه‌تحاڵێكه‌وه‌ ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ وتویه‌تی "ده‌بێت سه‌رجه‌م جوله‌كانی جیهان بمرن".

ئه‌م هێرشه‌ش له‌ ئه‌مریكا ده‌بێته‌ به‌شێكی دیكه‌ له‌و هێرشانه‌ی له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی چه‌كداره‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێن، كه‌ زۆرینه‌ی كات خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌بنه‌ قوربانی، به‌پێی ئاماره‌كانیش ساڵانه‌ به‌هۆی ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌وه‌، له‌و وڵاته‌ نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س ده‌كوژرێن.

96 جار خوێندراوەتەوە
28/10/2018

بابەتی زیاتر