Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئازاد محه‌مه‌د: سلێمانی‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌ پێویستیان به‌ 102 ملیۆن لیتر نه‌وت هه‌یه‌

په‌یام

له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی‌ وه‌رزی‌ زستان نزیكبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ ئاسۆیه‌كی‌ ڕوون بۆ دابه‌شكردنی‌ به‌شه‌ نه‌وتی‌ سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیانی‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دا به‌دی‌ ناكرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا به‌ نووسراوی‌ فه‌رمی‌ داوایان له‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق كردووه‌ به‌شه‌ نه‌وتی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ زیاد بكات. له‌ ئێستاشدا له‌ ڕێگه‌ی‌ سه‌رۆككۆماری‌ عێراق و نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا هه‌وڵه‌كانیان له‌و پێناوه‌دا چڕكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وتیشی "ئێستا ڕۆژانه‌ بڕی‌ نزیكه‌ی‌ 320 هه‌زار لیتر نه‌وت له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ هه‌ردوو پارێزگای‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ دابینده‌كرێت و، ئه‌گه‌ر هه‌ر خێزانێك یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی‌ پێ بدرێت ئه‌وا بڕی‌ 102 ملیۆن لیتر نه‌وتیان پێویسته‌".

172 جار خوێندراوەتەوە
28/10/2018

بابەتی زیاتر