Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عادل عەبدولـمەهدی: كاری‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پارێزگاریكردنه‌ نه‌ك سه‌ركوتكردن

په‌یام 

عادل عەبدولـمەهدی سەرۆكی حكومەتی نوێی‌ عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سەركردە ئەمنییەكانی‌ وڵاته‌كه‌ی رایگەیاند، ئەركی سوپاو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پارێزگاریكردنە لە هاوڵاتیان نەك سەركوتكردنیان.

عادل عەبدولـمەهدی له‌ ئێستادا بەشێوەیەكی كاتی پۆستەكانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆش بەڕێوەدەبات، به‌وپێیه‌ی‌ هێشتا ئه‌و دوو پۆستە له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق  یەكلایی نەكراونەتەوە.

عەبدولـمەهدی دوێنێ‌ له‌ سه‌ردانێكیدا بۆ وەزارەتی بەرگری له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ ئه‌منییه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ كۆبووه‌وه‌و ره‌وشی‌ ئاسایشی‌ عێراقیان تاووتوێكرد.

سەرۆكی حكومەتی نوێی‌ عێراق راشیگه‌یاند: سوپا گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ پێویسته‌ سوپاو هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كاریان پاریزگاریكردن بێت له‌ هاوڵاتییان نه‌وه‌ك سه‌ركوتكردنیان.

100 جار خوێندراوەتەوە
28/10/2018

بابەتی زیاتر