Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا بودجه‌ی‌ 2019ی‌ په‌سه‌ندكردو پشكی‌ هه‌رێمیش ناگاته‌ له‌سه‌دا 13

په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2019ی‌ په‌سه‌ند كردو، ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ كردو به‌پێی پڕۆژه‌كه‌ش  پشكی‌ هه‌رێم ناگاته‌ له‌سه‌دا 13 .

ئه‌میندارێتیی‌ گشتیی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: "ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ عێراقی‌ په‌سه‌ند كردووه‌".

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ ئه‌میندارێتیی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران "پاش په‌سه‌ندكردنی‌، پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كراوه‌ بۆ گفتوگۆ و په‌سه‌ندكردنی‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌".

ئه‌میندارێتیی‌ گشتیی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌یاساكه‌ به‌پێی‌ بڕگه‌كانی‌ مادده‌ی‌ 60 و 80ی‌ ده‌ستووری‌ عێراق بووه‌ كه‌ تایبه‌تن به‌و پرسه‌".

پێشتر ئه‌حمه‌د حاجی‌ ڕه‌شید، ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، ڕایگه‌یاند "به‌پێی‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌، 22 تریلیۆن دۆلار كورتهێنان له‌ بڕی‌ داهاتدا هه‌یه‌".

به‌پێی‌ پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2019ی‌ عێراق كه‌ 128 تریلیۆن دیناره‌، پشكی‌ هه‌رێم به‌ گشتی‌ نزیكه‌ی‌ نۆ تریلیۆن دۆلاره‌ و، ناگاته‌ له‌سه‌دا 13ی‌ كۆی‌ گشتیی‌ بودجه‌یش.

295 جار خوێندراوەتەوە
28/10/2018

بابەتی زیاتر