Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌رمی‌ د.جه‌وهه‌ر ڕه‌مه‌زان له‌ سلێمانی‌ به‌ خاك سپێردرا

په‌یام

شه‌وی‌ ڕابردوو به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاوكارانی‌ و به‌رپرس و په‌رله‌مانتاران و هاوڵاتیانی‌ شاری‌ سلێمانی‌، ته‌رمی‌ دكتۆر جه‌وهه‌ر ڕه‌مه‌زان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕیی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ سووتاوی‌، له‌ گۆڕستانی‌ سه‌یوان به‌ خاك سپێردرا.

دكتۆر جه‌وهه‌ر ڕه‌مه‌زان چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ نه‌خۆشیی‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ وڵاتی‌ ئه‌رده‌ن گیانی‌ له‌ده‌ست دا و، ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانییه‌وه‌ گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێم.

ناوبراو به‌ دڵسۆزی‌ و خه‌مخۆری‌ له‌ پیشه‌كه‌ی‌ ناسراو بووه‌ و، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ناو هاووڵاتیاندا خۆشه‌ویست بووه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد مردنه‌كه‌ی‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ زۆری‌ له‌ناو خه‌ڵك و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێبكه‌وێته‌وه‌.

دكتۆر جه‌وهه‌ر ڕه‌مه‌زان تاوه‌گۆزی، له‌ ساڵی 1972 له‌ شارۆچكه‌ی‌ زه‌ڕایه‌ن له‌دایكبووه‌. یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا و، زیاتر له‌ 10 ساڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ هیوا و نه‌خۆشخانه‌ی‌ سووتاویی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگێڕی‌ بووه‌. پێشتریش له‌ یانه‌ی وه‌رزشی ئاشتی یاریزانی باله‌ و تۆپی ده‌ستبووه‌.


319 جار خوێندراوەتەوە
28/10/2018

بابەتی زیاتر