Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. باس له‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ دوكانداره‌كانی‌ بازاڕی له‌نگه‌ ناكرێت

په‌یام

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر سوتانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر و لافاوی قه‌زای چۆمان و رواندوز كۆبووه‌وه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ دوكانداره‌كانی‌  بازاڕی له‌نگه‌ نه‌درا.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هه‌موو خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌كه‌متیرین ماوه‌دا ده‌چنه‌وه‌ شوێنه‌كانیان و بازاڕه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌. 

وتیشی "به‌وپێییه‌ی ئاگره‌كه‌ زیانی زۆری به‌خاوه‌ن دوكانه‌كان گه‌یاندووه‌، بۆیه‌ داوایان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كردوه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌و باج و رسوماتانه‌ خۆشببن كه‌ له‌سه‌ر خاوه‌ن دوكانه‌كانی ئه‌و بازاڕه‌یه‌و، گرێبه‌ستی دوكانداره‌كانیش بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ نوێبكه‌نه‌وه‌".

له‌باره‌ی زیانی لافاوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی قه‌زای چۆمان و رواندز، عه‌لی ره‌شید جه‌ختیشیكردوه‌ : پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا، له‌كه‌متیرین ماوه‌دا قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بكه‌نه‌وه‌.

142 جار خوێندراوەتەوە
28/10/2018

بابەتی زیاتر