Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی‌ كۆمسیۆن: سبه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌درێت

په‌یام

وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: بریاره‌ سبه‌ی ده‌سته‌ی دادوه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بڕیاری خۆی به‌ په‌سه‌ندكردن یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بدات.

شیروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی وتیشی "دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵاوه‌ زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان تانه‌یان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ داوه‌ و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ دوا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌ده‌ن و به‌نوسراوێكی ره‌سمی ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ده‌كه‌ن".

راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆی ساخته‌كردنی ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ لایه‌ن پارتی‌ و یه‌كێتیه‌وه‌، لایه‌نه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت ئه‌نجامه‌كانیان ره‌تكردوه‌ته‌وه‌ و رایانگه‌یاندووه‌ له‌ ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی‌ به‌م شێوه‌یه‌ی‌ ئێستا په‌نا بۆ یاسا و ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ كۆی پرۆسه‌كه‌ ده‌به‌ن.

151 جار خوێندراوەتەوە
28/10/2018

بابەتی زیاتر