Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی‌ داوای‌ لێبوردن له‌هاووڵاتیان‌و سوپاسی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان‌و پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

په‌یام

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ داوای‌ لێبوردن له‌ هاووڵاتیان و سوپاسی‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ ده‌كات، ڕایشیده‌گه‌یه‌نێت: له‌ چوارچێوه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ نه‌صردا له‌ كاری‌ سیاسی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ پێشووی‌ عێراق، له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند "پاش ته‌واوبوونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كابینه‌كه‌ی‌ و ڕاده‌ستكردنی‌ به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ به‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت، سوپاسی‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كات بۆ تێكۆشانه‌كانیان له‌پێناو ئاسایش و سه‌روه‌ری‌ و یه‌كپارچه‌یی‌ خاكی‌ عێراق".

عه‌بادی‌ "داوای‌ لێبوردنیش ده‌كات له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌موكووڕییانه‌ی‌ به‌ بێ‌ مه‌به‌ست و به‌هۆی‌ بارودۆخی‌ سه‌پێندراوه‌وه‌ هاتوونه‌ پێش".

هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سوپاسی‌ مه‌رجه‌عیه‌تی‌ شیعه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان و وڵاتانی‌ دیكه‌ی‌ كردووه‌ و، پێزانینی‌ بۆ قوربانییه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ پێشووی‌ عێراق سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ پشتگیریی‌ خۆی‌ بۆ حكومه‌تی‌ نوێ‌ ڕاگه‌یاندووه‌، سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی‌ خۆی‌ ده‌ڵێت "له‌ چوارچێوه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ (نه‌صر) كه‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ نیشتمانییه‌ بۆ بونیادنانی‌ ده‌وڵه‌ت، له‌ كاری‌ سیاسی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".

419 جار خوێندراوەتەوە
28/10/2018

بابەتی زیاتر