Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ره‌ی‌ توركمانی‌‌: له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركووك ڕێككه‌وتووين

په‌یام

سه‌رۆكی‌ به‌ره‌ی توركمانی ئاشكرایكرد: له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری‌ عێراق له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركووك و، پاراستنی‌ شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن هێزێكی‌ هاوبه‌شی‌ پێكهاته‌كانه‌وه‌ ڕێككه‌وتوون.

ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، به‌ ماڵپه‌ڕی‌ (سۆمه‌ریه‌ نیوز)ی ڕاگه‌یاندووه‌ "پێشوازی‌ له‌ ده‌ستپێشخه‌ریی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن و، پێویسته‌ توركمان و عه‌ره‌به‌كان نوێنه‌رایه‌تی ته‌واویان له‌ شاره‌كه‌دا هه‌بێت".

سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی ئاشكرایكردووه‌ "له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆماری عێراق ڕێككه‌وتوون كه‌ پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌ركووك و، ئه‌و بابه‌ته‌یان یه‌كلاكردووه‌ته‌وه‌".

به‌پێی‌ قسه‌ی‌ ناوبراو "مه‌له‌فی‌ پاراستنی‌ ئاسایشی‌ شاری‌ كه‌ركووك به‌ هێزێكی سه‌ربازیی هاوبه‌ش ده‌سپێردرێت كه‌ له‌ پێكهاته‌ جیاوازه‌كان پێكده‌هێندرێت".

ئه‌رشه‌د ساڵحی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ "ئه‌و هێزه‌ هاوبه‌شه‌ی‌ پێكده‌هێنرێت، په‌یوه‌ندیی‌ به‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ و به‌رگریی‌ عێراقه‌وه‌ ده‌بێت و، بڕیاره‌ له‌ یاسای‌ بودجه‌شدا خه‌رجیی‌ تایبه‌تی‌ بۆ دابینبكرێت".

دوێنێ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری‌ عێراق، ڕایگه‌یاند: سه‌رپه‌رشتیی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێده‌كات بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاسایشی شاری كه‌ركووك و كۆتاییهێنان به‌ ناكۆكیی نێوان پێكهاته‌كان.

209 جار خوێندراوەتەوە
28/10/2018

بابەتی زیاتر