Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق شەش فڕۆکەی جۆری T-50 لە کۆریای باشوور وەردەگرێت


په‌یام

فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، شەش فڕۆکەی جەنگی جۆری "T-50"ی لە کۆریای باشوور وەرگرتووە.

فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا  تیایدا ئاماژە بەوە کرد کە ئەو شەش فڕۆکەیە سێیەم کاروانە لە فڕۆکەی جۆری "T-50" لە کۆریای باشوورەوە بگاتە عێراق.


بەغدا لە ئاداری ساڵی ٢٠١٧، شەش فڕۆکەی دیکەی هەمان جۆری لە کۆریای باشوور وەرگرت کە بەپێی گرێبەستێک بەر لە پێنج ساڵ بۆ کڕینی٢٤ فڕۆکەی جۆری "T50" لەگەڵ سیئۆل واژووی کردبوو. 

هەروەها لە مانگی ئاداری رابردوو، عێراق شەش فڕۆکەی دیکەی هەمان جۆری لە کۆریای باشوور وەرگرتبوو.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە وادەی وەرگرتنی دوایین کاروانی فڕۆکەکان لە کۆریای باشوور نەدراوە.

عێراق و کۆریای باشوور ساڵی ٢٠١٣ گرێبەستێکیان بۆ کڕینی ٢٤ فڕۆکە لە جۆری "T-50" بە بڕی ملیارێک و ١٠٠ ملیۆن دۆلار واژوو کرد کە بەپێی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە دەبووایە سیۆل لە نیسانی ٢٠١٦ فڕۆکەکانی رادەستی بەغدا بکردبایە بەڵام بەغدا ئەوکات وەرگرتنی فڕۆکەکانی دواخست بەهۆی ئامادەنەبوونی بنکە سەربازییەکانی.

106 جار خوێندراوەتەوە
29/10/2018

بابەتی زیاتر