Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد كه‌ ده‌ستدرێژی كردبووه‌ سه‌ر كچێك


په‌یام

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دەستدرێژی سێكسی كردبوە سەر كچێك و تۆماری ڤیدیۆیی کردبو.

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ روونیكردبوه‌وه‌، دوای ئەوەی ڕۆژی 25-10-2018 كچێكی تەمەن 32 ساڵ بەناوی (ن ) سەردانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری كردو سكاڵای تۆماركرد لەدژی تۆمەتبار ( ش ، أ ، ع ) كە بەبیانوی خۆشەویستی دستدرێژی سێكسی كردۆتە سەری و تۆماری ڤیدیۆیی كردووەو دواتر هەڕەشەی بڵاو كردنەوەی تۆمارەكەی كردبوو ، هەروەها بڕی 3800 دۆلاری لێوەرگرتووەو داوای پارەی تریشی لێكردبوو ، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوای وەرگرتنی فەرمانی بەڕێز دادوەر و لێكۆڵینەوەو بەدوادا چوون توانرا ئەمشەو تۆمەتبار دەستگیربكرێت .

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ پۆلیسدا هاتووه‌، لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 393 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لە لایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە .

182 جار خوێندراوەتەوە
29/10/2018

بابەتی زیاتر